دۆخى كەشوهەوای ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئاسمان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و نمە باران لە کاتەکانی بەیانی زوودا دەبارێت و لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا بارانبارین ڕادەوەستێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات و هەندێ ناوچەی گەرمیان و لە پاش نیوەڕوە باران بارین ڕادەوەستێ.

دەشڵێن، ئەمرۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما دوو تا چوار  پلە بەرز دەبنەوە .

بەپێی داتاكانى کەشناسى هەرێم لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا، لە بەراورد بە ناوچەکەى دیکەى هەرێم لە سەنتەری شاری هەولێر بڕێکی زیاتر باران باریووە.

س.س

Comments are closed.